الاثنين، 30 مارس 2015

ئەزانن سەیر لـــــــــە چ دایە ؟

- سەیر لەسەدایە كە تۆ دەخوێنیت و دەردەچیت بەلام قوتابیەكەی تر كە فاشلە و بەهۆی گزی (قۆپیە)وە نمرەی لە تۆ باشتر دەهێنێت !

- سەیر لەوەدایە كە تۆ خزمەت كردنی گەل و خاك و میللەتت كردوە بە ئەرك لەسەر شانی خۆت، بەلام كەسێكی دیكە خواردنی بەرهەمی سەدسالەی شۆرشەكان و خزمەتی دەستە ماندوونەناسەكانی پێشمەرگەی كردووە بە ئەركی سەرشانی خۆی !

- سەیر لەوەدایە هەندێك شانازی بە ئەركی حەلاڵی خۆیەوە دەكەن ، یەلام كەسێكی دیكە شانازی بە ئەركی سەرشۆرانەی خۆیەوە دەكات !

- سەیر لەوەدایە من باوەرت پێدەكەم چونكە دەزانم لەسەر هەقیت، بەلام ئەو باوەرت پێناكات چونكە دەزانیت ناهەق نیت !

- سەیر لەوەدایە من راستیت بۆ دەلێم و تۆ باوەر بە درۆ دەكەیت !



لەگەڵ رێزمــــــــدا بۆ هەموو ریەك
بەهەلە لێم تێمەگەن !!
بەلام ئەوە راستی ئێستای ئەمری واقعی گۆمەلگاكەمانە
ئیتر
بە داوای لێبووردنێكی تەواوەوە......


كردار ئاكرەیی
30.3.2015
دووشەمە
شەوێكی لەیاد نەكراو

الأحد، 29 يونيو 2014

ئاگاداری بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆكه‌مان


ئاگاداری.................           ئاگاداری.................           ئاگاداری.................           
ئاگاداری گشت قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی به‌ هه‌ردوو ده‌وامی ئێواران و به‌یانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌رواری 29-06-2014 كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی دووه‌مه‌ بۆ ئاگاداریتان و ئاگاداری هاورێیانتان


به‌هیوای سه‌ركه‌وتن
كردار ئــاكــره‌یــی

27-06-2014  

الثلاثاء، 23 أبريل 2013

په‌رتووكێك بۆ فێربوونی زمانی HTML


HTML


وه‌كو ئاشكراییه‌ زۆر له‌ ئێمه‌ حه‌ز و ئاره‌زوو به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان ئێمه‌ش بتوانین وێبساییتێكی خۆمان هه‌بێت و به‌ دلی خۆمان دروستی بكه‌ین ، به‌لام به‌ هۆی كه‌م تواناییمان و كه‌م شاره‌زاییه‌تیمان له‌م بواره‌ وایلێكردوین كه‌ ته‌نیا به‌ ده‌سته‌ وه‌ستان بمێنینه‌وه‌ ، به‌لام ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نییه‌ و هیچ شتێك ناگۆرێت ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌ بنچینه‌ی دروست كردنی سایته‌وه‌ فێرببین و ئێمه‌ش وێبساییت و مالپه‌ری خۆمان هه‌بێت ..  ئێمه‌ هیچمان له‌ بیانییه‌كان كه‌مترنییه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌م زانیاریانه‌ بگه‌ین و فێری دروست كردنی ماڵپه‌ر و ساییت ببین ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ستام به‌ هینانی په‌رتووكێكی زۆر باش كه‌ هه‌ر له‌ سفره‌وه‌ی تێداییه‌ هه‌تا كۆتا وشه‌ . ئه‌گه‌ر به‌رێزت كه‌مێك به‌ باشی بیخوێنیته‌وه‌ .. دڵنیابه‌ هیچ كێشه‌یه‌كت نابێت..
وه‌ ئه‌م په‌رتووكه‌ كۆد به‌ كۆد باس ده‌كات .. باسی هه‌موو شتێكی HTML ده‌كات

ده‌توانن په‌رتووكوكه‌ له‌ لینكه‌ی خواره‌وه‌دا دایبه‌زێنن :

چۆن ده‌بیته‌ هاككه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو ؟

په‌رتووكێك به‌ناوی :
چۆن ده‌بیته‌ هاككه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو ؟
ئه‌م په‌رتووكه‌ له‌ باره‌ی هه‌ندێك زانیاری ده‌دوێت له‌ بواری هاك و كاری هاكینگدا

هه‌موو شتێك له‌ناو په‌رتووكه‌كه‌دا باسكراوه‌ ده‌توانن له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ دایبگرن

په‌رتووكێك بۆ فێربوونی فۆتۆشۆپ به‌ كوردی

هه‌موومان ده‌زانین به‌هێزترین به‌رنامه‌ بۆ ده‌ست كاری كردن و جوان كردنی وێنه‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپه‌
وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی فۆتۆشۆپ له‌ بواری وێنه‌دا به‌هێزه‌ .. یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ هه‌ره‌ گرینگه‌كانی دروست كردنی لۆگۆی ساییت و دوگمه‌ی ساییته‌كان و ستایل و شێواز و چه‌ندین كاری گرینگی تر كه‌ له‌ بواری دروست كردنی وێبساییته‌كاندا به‌كاردێت

ئه‌م په‌رتووكه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ سه‌ره‌تاكان كه‌ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو مه‌ندن بۆ فێربوونی به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆپ 
ده‌توانن له‌ لینكه‌ی خواره‌وه‌ په‌رتووكه‌كه‌ داببه‌زێنن


كــردار ئــاكــره‌یــێ

الاثنين، 22 أبريل 2013

په‌رتووكێك له‌سه‌ر نێت وۆرك "تـــۆر" NETWORK


په‌رتووكێك ده‌رباره‌ی "تـــۆر"  یــان "NETWORK"
ئه‌م په‌رتووكه‌ باس له‌ هه‌ندێك بابه‌تی گرینگ و وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و پریارانه‌یه‌ كه‌ زۆر ده‌كرێن له‌ باره‌ی :
1- تۆر چییه‌؟
2- چۆره‌كانی چین ؟
3- له‌ چی پێكهاتووه‌ ؟
4- پێداویستییه‌كانی دروست كردنی تۆرێكی ساده‌ چییه‌؟
ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پرسیاری تر هه‌ن كه‌ وه‌لامه‌كانیان له‌ ناو ئه‌م په‌رتووكه‌یه‌
هه‌روه‌ها ئه‌م په‌رتووكه‌ زانیاری زۆری تێداییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تان و ده‌یانه‌وێت زانیارییان ده‌ست بكه‌وێت ده‌رباره‌یی "تـــۆر"   یان "NETWORK"


بۆ داگرتنی په‌رتووكه‌كه‌ كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌:::: :

NETWORK بــه‌ كـــوردی

له‌ نووسینی به‌رێز : ئـــارام عــوسـمـان
گـــروپـــی  ASHBK

WWW.H4KURD.COM
WWW.KURDPEOPLE.TK