ئه‌گه‌ر بێت و بچیت له چه‌ندین گه‌نجانی قه‌زای خه‌بات بپرسیت كه ئایا ئێوه له حالی خۆتان رازین ؟
له وه‌لامدا ده‌لێن نه‌خێر !
بۆ؟ باشه ده‌بێت هۆكارێك هه‌بێت بۆ نه‌رازی بوونیان !
زۆر به‌ی گه‌نجه‌كان ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن به وه‌ی كه تا ئێستا هیچ شوێنێك نییه تێیدا كاته‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن له كاتی به‌تاڵیدا ،
وه به پێی وته‌ی هه‌ندێكیان ده‌ڵێن:
تاكو ئێستا شوێنێك نییه تاكو له كاتی به‌تاڵ و پشوودا كاته‌كانمان بهسهربهین ، زۆر جار له ناو بازار پیاسه ده‌كه‌ین، به‌لام ناكریت زۆر بێیت و برۆیت چونكه به هه‌له لێكده‌درێته‌وه له لایه‌ن كه‌سانی دیكه ...........
وه گله‌ییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گه‌نج و خه‌لكی ناوچه‌كه ئه‌وه كه هێله‌كانی ئینته‌رنێت به‌و ئاسته نییه كه كۆمپانیاكان ریكلامیان بۆ ده‌كه‌ن .. هێلهئینتهرنێتهكان به شێوه‌یه‌كی گشتی لاوازن ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڤیدیۆییێك داونڵۆد بكه‌ی پێویستیت به كاتێكی زۆره و زۆر جار به هۆی خراپی هێلهكانهوه ته‌نانه‌ت نا‌توانیت ئینته‌رنێت به‌كاربهێنیت ..
داواكارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسانی ناوچه‌كه چاوێك به داواكارییه‌كان بده‌نه‌وه.
خوازیاری ئه‌وه‌ین كه قه‌زاكه‌مان پێشبكه‌وێت .
كــردار ئاكــرهیــی
25-3-2013