الاثنين، 30 مارس 2015

ئەزانن سەیر لـــــــــە چ دایە ؟

- سەیر لەسەدایە كە تۆ دەخوێنیت و دەردەچیت بەلام قوتابیەكەی تر كە فاشلە و بەهۆی گزی (قۆپیە)وە نمرەی لە تۆ باشتر دەهێنێت !

- سەیر لەوەدایە كە تۆ خزمەت كردنی گەل و خاك و میللەتت كردوە بە ئەرك لەسەر شانی خۆت، بەلام كەسێكی دیكە خواردنی بەرهەمی سەدسالەی شۆرشەكان و خزمەتی دەستە ماندوونەناسەكانی پێشمەرگەی كردووە بە ئەركی سەرشانی خۆی !

- سەیر لەوەدایە هەندێك شانازی بە ئەركی حەلاڵی خۆیەوە دەكەن ، یەلام كەسێكی دیكە شانازی بە ئەركی سەرشۆرانەی خۆیەوە دەكات !

- سەیر لەوەدایە من باوەرت پێدەكەم چونكە دەزانم لەسەر هەقیت، بەلام ئەو باوەرت پێناكات چونكە دەزانیت ناهەق نیت !

- سەیر لەوەدایە من راستیت بۆ دەلێم و تۆ باوەر بە درۆ دەكەیت !



لەگەڵ رێزمــــــــدا بۆ هەموو ریەك
بەهەلە لێم تێمەگەن !!
بەلام ئەوە راستی ئێستای ئەمری واقعی گۆمەلگاكەمانە
ئیتر
بە داوای لێبووردنێكی تەواوەوە......


كردار ئاكرەیی
30.3.2015
دووشەمە
شەوێكی لەیاد نەكراو